رەوشی کەشوهەوای رۆژانی جەژن لە هەرێم راگەیەندرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینيی خۆی بۆ رەوشی کەشوهەوای رۆژانی جەژنی قوربان راگەیاند و دەڵێت، بۆ هەر چوار رۆژەکە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت.

بە پێی پێشبینییەکان لە یەکەم رۆژی جەژندا، واتە چوارشەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان بەم جۆرە دەبێت: هەولێر 40 پلەی سیلیزی، سلێمانی 37 پلە، دهۆک 38 پلە، هەڵەبجە 41 پلە و کەرکوک 43 پلە.

لە ناوچە شاخاوییەکانیشيش بەرزترین پلەی گەرما لە نیوان 30 بۆ 35 پلە دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیشيش لە نێوان 27 بۆ 30 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیی دەکرێت، لە ئیدارەی گەرمیاندا بەرزترین پلە لە نێوان 42 بۆ 44 پلەی سیلیزی تۆمار بکرێت.

رۆژى پێنجشەممە 29.6.2023، بەرزترین پلەى گەرمى پێشبینیکراو بە یەک پلە بەرز دەبێتەوە لە سەرجەم ناوچەکان و ئاسمانیش بە گشتى ساماڵ دەبێت

بۆ رۆژى هەینى 30.6.2023، پێشبینیى نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لە تەواوى ناوچەکاندا هەیە، بە نزیکەى دوو بۆ سێ پلە بە بەراورد بە پلەکانى رۆژى چوارشەممە و ئاسمانیش هەر ساماڵ دەبێت.