پۆلیسی هەرێم: دوو جۆر مۆڵەتی چەک دەدەین
964+
پێشەوا محەمەد
دوو جۆر مۆڵەتی چەک دیاریکراون، یەکێکیان ئەوەیە کەسەکە هەڵیبگرێت و ئەوی تریشیان ئەوەیە کەسەکە چەکی هەبێت. ئەوە بە وتەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەرێم.
هەشت لیژنە بۆ پێدانی مۆڵەت پێکدەهێندرێن و ئەوان بڕیار دەدەن کێ دەتوانێت چەک هەڵبگرێت و کێش دەتوانێت مۆڵەتی چەکی هەبێت، بەڵام ناتوانێت هەڵیبگرێت.
ئێستا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم تا 22.7.2023 لە 90 بنکە چەکی هاوڵاتیان وەردەگرێت و تۆماریان دەکات.
کارزان ئەمیر غەفوور، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایتی گشتی پۆلیسی هەرێم بە 964ی وت، “ئەوانەی مۆڵەتیان پێبدرێت کە چەکیان هەبێت ئەگەر پێیانەوە بگیرێت بە تووندی سزا دەدرێن و مۆڵەتەکەیان هی چەکهەڵگرتن نابێت”.
روونیشیکردەوە، تا ئێستا هیچ شتێکی نوێ نییە سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئەو وادەیەی بۆ تۆمارکردنی چەک دیاریکراوە.