زیدان ئیقبال. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
زیدان ئیقبال شه‌یتانه سووره‌كانی جێهێشت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یاریزانی عێراقی زیدان ئیقبال، كه له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی عێراق یاریی ده‌كات، یانه‌كه به‌ره‌و یانه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی جێده‌هێڵێت.
زیدان، كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه، نامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا رۆیشتنی خۆی له یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان راگه‌یاندووه.
زیدان ئیقبال جێی ره‌زامه‌ندیی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی بوو، به تایبه‌تی له ده‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی یانه‌كه‌دا، ته‌نانه‌ت هانده‌ران داوایان له راهێنه‌ر تیپی یه‌كه‌م “تێن هاگ” كرد كه هه‌لی یاریكردنی پێبدات.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن، ئیقبال په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئۆترێختی هۆڵه‌ندی ده‌كات.