لەمەودوا بە ئاسانی وەرنه سه‌یرانگاى گۆڵێ
964+
محەمەد عومەر- پێنجوێن
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه پردى گۆڵێ له قه‌زاى پێنجوێن به‌شێكی داڕماوه، قایمقام ده‌ڵێت هه‌فته‌یه‌كه ده‌ست به چاككردنه‌وه‌ى كراوه.
لە مانگی سێی ئەم ساڵەوە بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە بەشێکی داڕماو مەترسی رووخانی لەسەرە.
پرده‌كه، جگه له‌وه‌ى رێگای سەرەکییە بۆ سەیرانگاى گۆڵێ و گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەكه‌ن، هه‌مان كات رێگاى 10 گوندى ئه‌و سنووره‌ش به‌سه‌ر ئه‌و پرده‌دا تێده‌په‌ڕێت.
زانا رەحمان بە 964ـى راگه‌یاند، نزیکەی هەفتەیەکە کار لەسه‌ر چاككردنه‌وه‌ى پردەکە دەستیپێکردوە و وتیشی “ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکرێت رێڕەوی ئاو لە نزیک پردەکە بگۆڕدرێت تا بە تەواوی وشک دەبێت، پاشان دەست دەکرێت بە قۆناغی نۆژەنکردنەوە”.
به قسه‌ى قایمقام، نزیکەی 30 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرده تەرخانکراوە و پێدەچێت تا مانگێکی دیکە بە تەواوی نۆژەن بکرێتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن