"له خانه‌ى به‌ساڵاچوواندا زیاتر ئازاریان ده‌درێت"
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژێكی دیاریكردووه بۆ ئازارى به‌ته‌مه‌نه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئەمڕۆ 15.6.2023 رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خراپ مامەڵەکردنە لەگەڵ کەسانی بەتەمەن، نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئه‌و رۆژه‌ى به فه‌رمی ناساندووه و له رۆژمێرهكهشیدا دایناوه.
نەتەوەیەکگرتووەکان، له ماڵپه‌رى فه‌رمیی خۆیدا ده‌ڵێت، لە ساڵی رابردوودا 7%ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووى 60 ساڵانە، لانیکەم جارێک رووبەڕووی مامەڵەکردنی خراپ بوونەتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئەو حاڵەتە لە خانەکانی بەساڵاچوواندا بەرەو زیادبوون دەچێت، ده‌شڵێت “لە سێ کارمەند دووانیان مامەڵەی خراپ لەگەڵ بەتەمەنەکاندا دەکەن”.
به‌پێی پێشبینییه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پێده‌چێت حاڵەتەکانى خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه روو له زیاد بوون بكات، بەو پێیەی لە زۆر وڵاتاندا ژمارەی کەسانی بەتەمەن بە خێرایی زیاد دەکەن.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێیوایه، لە ساڵی 2050 دا ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووى 60 ساڵانەوەیە، بگاتە دوو ملیار کەس، لە کاتێکدا لە ساڵی 2015 دا ژمارەیان 900 ملیۆن کەس بووە.”