بینای کەمئەندامان لە سلێمانی دوای سووتانی نوێکرایەوە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

دوای سووتانی بینای یەکێتیی کەمئەندامان لە شاری سلێمانی، لە لایەن خێرخوازانەوە بیناکە نوێکرایەوە.

ئێستا بیناکە سەرجەمی نوێکراوەتەوە، تەنیا مەسعەدەکەی نەبێت، کە سووتاوە و پێویستی بە چاککردنەوەیە.

رۆژی 6.5.2023 بینای یەکێتیی کەمئەندامان لە شاری سلێمانی بەهۆی ئەوەی عارەبانەیەکی کەمئەندامان شەو بەسەر شەحنەوە جێهێڵدرابوو پاترییەکەی گڕی گرت و تەواوی بیناکە سوتا.

سامان حسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، مەسعەدەکەیان زۆر پێویستە، چونکە کەمئەندامان دەچنە ئەوێ و بەکاری دەهێنن.

وتیشی، “تەواوی بیناکە لە لایەن خێرخوازانەوە نوێکراوەتەوە، کە زیانی زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری بەرکەوتبوو، زۆر سوپاسیان دەکەین و سەرەڕای ئەو پارەیە 19 ملیۆن دیناری دیکەی تێچووە کۆی نوێکردنەوەی بیناکە و ئەو پارەیەش بە قەرز وەرگیراوە”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی