لە دۆکیۆمێنتارییەکدا
964 بەدواداچوونی بۆ گۆڕغەریبەکانی حزبی شیوعی کردووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، ده‌یان گۆڕى پێشمه‌رگه عه‌ره‌به‌كانى ناو حزبی شیوعی له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستانه.
كه‌سوكارى یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه كه خۆیان له شارى سهماوهن و گۆڕى كوڕه‌كه‌شیان له گردى سه‌یوانى سلێمانیه، به 964ـى وت “ژنێكى خه‌ڵكی سلێمانى ته‌رمى براكه‌مى له به‌له‌دیه به پاره وه‌رگرتبووه‌وه و له ته‌نیشت كوڕه شه‌هیده‌كه‌ى خۆى ناشتى”.
هاوكات له مۆنیومێنتێكى تایبه‌تدا له هه‌ولێر ناسنامه‌ى ده‌یان پێشمه‌رگه‌ى بێ گۆڕى شیوعى هه‌ن، كه به‌شێكیان لهشهڕهكانى دژی حكومه‌تى پێشووى عێراق گیانیان به‌خشیوه و به‌شێكیشیان هه‌ر له لایه‌ن ئه‌و حكومه‌ته‌وه له‌سێداره دراون.
964، له‌م دۆكیۆمێنتاریهدا به‌ناوى (گۆڕ غه‌ریبه‌كان) به‌دواى گۆڕه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت و چیرۆكى جیاواز ده‌دۆزێته‌وه.