حاجییانى هه‌رێم به‌ره‌و عه‌رعه‌ر به‌ڕێكه‌وتن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاق ده‌ڵێت، حاجییانى هه‌رێمى كوردستان شارى كه‌ربه‌لایان جێهێشت و به‌ره‌و سنوورى سعوودیه به‌ڕێكه‌وتن.
له دوێنێوه، 690 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بە رێگای وشکانی بەرەو سعوودیە بە رێکەوتوون، بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فه‌ریزه‌ی حەج، كه به گشتى ئه‌مساڵ چوار ھەزار و 685 کەس له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەم بەیانییە حاجیانی کوردستان شاری کەربەلایان جێھێشت و بەرەو سنووری عەرعەر و دواتر به‌ره‌و شارى مەدینە کەوتنەڕێ.
حاجیانى هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ى 15 كاروانه‌وه له‌رێگاى وشكانى به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێكه‌وتوون، كه بریتین له 30 پاسی گه‌وره .
ئەو هاوڵاتیانەى له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێكه‌وتوون، تیمێکی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان یاوەرییان ده‌كەن، تا ده‌گه‌نه ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر لە نێوان عێراق و سعوودیە، لەو دەروازه‌یه‌ش تیمێکی دیکە چاوەڕێیان دەکەن و لەگەڵیان هەماهەنگ دەبن.
964 دەزانێت، رۆژی 12.6.2023، یەکەم کاروانی حاجییان بە رێگای ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعوودیە بەڕێدەکەون.