به‌ هه‌ولێرییه‌كان بڵێن جارێ به‌م ‌شه‌قامه‌دا هاتوچۆ نه‌كه‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانیى یه‌ك له‌ناو پارێزگاى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتى شه‌قامێكی سنوورى شاره‌وانییه‌كه‌یان داخستووه‌ و به‌كارى نه‌هێنن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4.5.2023 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیى یه‌كى هه‌ولێر ده‌ڵێت “ئاگاداری هاوڵاتیان و شوفێرانی  سنووری شارەوانیی یەک دەکەینەوە، کەوا شەقامی ناو مۆبایلفرۆشان (سەر پردی ته‌عجیل) له‌ ژێر چاككردنه‌وه‌دایه‌ و هاتن و چوون له‌و رێگایە داخراوه‌”.

ده‌شڵێت، به‌ شێوه‌یه‌كی کاتی ئه‌و شه‌قامه‌یان داخستووه‌، تا ئه‌وكاته‌ى چاککردنەوەكه‌ى لەلایەن تیمەکانی قیرتاوکردن و چاکكردنەوەی شەقام ته‌واو ده‌كرێت، ئینجا ده‌كرێته‌وه‌.