بەهای دۆلار بەرز بووەوە
964+
فەرمان سادق
ئەگەرچی دوێنێ بازاڕی بۆرسە لە خوار 143 هەزار دینار بۆ 100 دۆلار داخرا، ئەمڕۆ بازاڕ بە 143.250 دینار کرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 11.4.2023، عەبدولئەحەد کەمال، خاوەنی کۆمپانیای شەمس بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لەناو بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە 143.250 دینار بازاڕ کراویەوە، لە بۆرسەی بەغدا بە 144.250 دینارە.
بەپێی قسەکانی خاوەنی کۆمپانیای شەمس بێت ئەوا بەراورد بە ساتی داخستنی بۆرسە لەگەڵ کردنەوە، بەهای دۆلار هەڵکشاوەتەوە.
دوێنێ دووشەممە 10.4.2023، بۆرسەی دۆلار بە 142.850 دینار داخرا.
عەبدولئەحەد کەمال، هۆکاری دابەزینی دۆلاری لە بازاڕدا بەستەوە بە بڕیاری حکومەتەکانی وڵاتانی ئێران و رووسیا و چین کە بڕیاریانداوە ئیتر مامەڵە بە دۆلار نەکەن.
زیاتر وتی “جگە لەمە ئێستا بانکی ناوەندی بڕێکی باش دۆلار دەخاتە بازاڕەکان، ئەم دووە هۆکار بوون”.