دوو یانە گفتوگۆیان لەگەڵ کردووە
شۆخان ده‌چێته خولی ئه‌ڵمانیا؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
شۆخان نورده‌ین كچه یاریزانی تۆپی پێی كورد، له‌لایه‌ن دوو یانه‌ی ئه‌ڵمانیاوه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی روو بكاته خولی ئه‌ڵمانیا، راهێنه‌ره‌كه‌شی ده‌ڵێت، شۆخان هه‌ر له هیلالی سعوودی ده‌مێنێته‌وه.
تۆڕی 964 زانیاریی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت، هه‌ردوو یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند و لایپزیگی ئه‌ڵمانیا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی شۆخان نورده‌ینی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و شاری هه‌ولێریان داوه.
مه‌زن محه‌مه‌د راهێنه‌ری شۆخان نورده‌ین له یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، نوێنه‌رانی هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌ڵمانی بۆروسیا دۆرتموند و لایپزیگ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ شۆخان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بگونجێت بیگوازنه‌وه خولی ئه‌ڵمانیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، بارودۆخه‌كه به جۆرێكه، كه واباشتره جارێ شۆخان هه‌ر له خولی سعوودیه و یانه‌ی هیلال بمێنێته‌وه و له داهاتوودا رووبكاته خولێكی ئه‌وروپا.
مه‌زن ئه‌وه‌ی بۆ تۆڕی 964 دووپاتكرده‌وه، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان شۆخان ده‌گه‌ڕێته‌وه سعوودیه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هیلال بۆ دوو وه‌رزی دیكه نوێده‌كاته‌وه.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، شۆخان نورده‌ین ئێستا نه‌شته‌رگه‌ری لووتی بۆ كراوه و له ماڵه‌وه پشوو ده‌دات.
شۆخان نوره‌ده‌ین ته‌مه‌نی 25 ساڵه و یاریزانی یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێره له خولی كوردستان، وه‌رزی رابردووش بۆ یانه‌ی هیلالی سعوودی یاریی كرد له خولی كچانی سعوودیه و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، توانیشی 43 گۆڵ له 14 یارییدا تۆمار بكات و ببێته گۆڵكاری خوله‌كه.
شۆخان، كه به “هالاند”ی تۆپی پێی ژنان ناسراوه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش بوونه پاڵه‌وانی خولی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا.