دیمەنی هێرشەکەی کۆرمۆر - وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بۆ رۆژانە
زیانی وەستانی کێڵگەی گازی کۆرمۆر 4.15 ملیۆن دۆلارە
ئەحمەد مستەفا
روانگەی ئابوری ئیکۆ – عێراق رایگەیاند، زیانی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی وەستانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر، رۆژانە زیاتر لە 4.15 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
بەپێی راگەیاندراوەکە، کێڵگەکە پێش وەستانی کارەکانی رۆژانە 700 ملیۆن پێی سێجا گازی سروشتی، هەزار و 400 تۆن غازی شل و 22 هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتی بەرهەم دەهێنا.
بەهای ئەم بەرهەمانە ڕۆژانە زیاتر لە 4.15 ملیۆن دۆلار بووە، ئەم بڕەش زیانە زیادەکانی وەستانی کۆمپانیاکان و گواستنەوە، هەروەها زیانە ناڕاستەوخۆکانی کەمی دابینکردنی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا لەخۆ ناگرێت.
کێڵگەی کۆرمۆر، کە لە چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانییە، دوای هێرشێکی درۆنی و ئامانجگرتنی یەکێک لە کۆگاکانی، بەرهەمهێنانی گازی وەستاند.
وەزارەتی کارەبای هەرێمیش هۆشداری داوە کە ئەم وەستانە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی دوو هەزار و 500 تۆن تا دوو هەزار و 800 تۆن مێگاوات کارەبا.