بەشێک لە حاجیانی کوردستان بە ئاڵای کوردستانەوە لە بەرامبەر کێوی ئوحد - وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرە
ئاگادار دەکرێنەوە
ئەوانەى ناویان بۆ حەج دەرچووە؛ سەردانى نوسینگەکان مەکەن
وریا فەتاح
ئەو کەسانەى ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە بەهیچ شێوەیەک سەردانى نوسینگەکانى حەج و عومرە نەکەن.
بەپێى ئاگادارییەکى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى حەج و عومرە، به مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان و نه‌هێشتنی پاڵه‌په‌ستوو له‌سه‌ر نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومرە له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه بۆ ساڵی 2028 ناویان له تیروپشكی حاجیان ده‌رچووه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه نه‌كه‌ن.
وەک باسکراوە، له ئێستادا نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان سه‌رقاڵی رایكردنی مامه‌ڵه‌ی حاجیانی ده‌رچووی ساڵی 2027 ـن تاوه‌كوو مامه‌ڵه‌ی حاجیان ته‌واو نه‌كرێت، كار له‌سه‌ر حاجیانی 2028 ناكرێت.