پەیامی برایەتییان گەیاند
خورماتوو هەر سێ نەتەوەکەی بۆ ساڵی تازە کۆکردووە
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
بۆ یەکەمجار لە خورماتوو زەنگی خوێندنی کوردی، عەرەبی و تورکمانی لە یەک قوتابخانەدا لێدرا و هەموویان پێکەوە کۆبوونەوە و مەبەستیان بوو پەیامی برایەتی نێوان خۆیان بگەیەنن.
وەک بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی قسەی لەبارەوە کرد بۆ 964 مەبەستیان بووە، ئەمساڵ دەستپێکێکی جیاواز ئەنجام بدەن بۆ پڕۆسەی خوێندن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێکرد لە عێراق، زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابی دەچنە ناو 124 هەزار قوتابخانە، تەنیا لە پۆلی یەکی سەرەتایی، زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار منداڵ بۆ یەکەم جار دەست بە خوێندن دەکەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا