سفرەی رەمەزان بێ گۆشت و مریشک نابێت.. بۆیە گران بووە

مریشک کیلۆی 750 دیناری چووە سەر

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

رەمەزان تازە دەستی پێکردووە کیلۆی مریشک 750 دیناری چووەتە سەر، هۆیەکەشی ئەوەیە خەڵک زیاتر لە جاران دەیکڕن و لە پەلەوەرگەکانەوە گران بووەو مریشکفرۆشەکانیش لای خۆیانەوە گرانیان کردووە.

هەفتەیەک پێش ئێستا نرخی کیلۆی مریشکی سپی نزیکە 2500 دینار بوو، ئەمڕۆ گەیشتووەتە 3 هەزار و 250 دینار، لە هەر کەسمان دەپرسی دەیانوت هۆکەی ئەوەیە خەڵک زۆر دەیکڕێت.

فەرمان سلێمانی مریشک فرۆشە بە 964ی وت: ”خەڵک هەبوو جاران لە مانگێک دوو مریشکی دەبرد، ئێستا لە یەک رۆژ هاتووە 10 مریشکی بردووە، خەڵک دەڵێن گۆشت لەسەر سفرەکەمان نەبێ کاتی ئیفتار ناحەوێینەوە”.

کارەکە هەر بەمەوە ناوەستێت، مریشک فۆرشەکان دەڵێن لەمشەوەوە هەندێ جۆری مریشک گرانتریش دەبێت، چونکە لە پەلەوەرگاکانەوە گران بووە.

هاوڕێ مەعروف بۆ 20 ساڵ دەچێت خەریکی مریشک فرۆشتنە دەڵێ ”ئێستا مریشکی ئومەهات کیلۆی بە 3500 دەفرۆشین، بەڵام ئەوشەو لە دەواجن بووەتە 3750 دینار”.

مریشکی سپی و سوور گران بوون

مریشکی سپی و سوور گران بوون