رێگەی دیکەشی دیاری کردووە
فەتوایەک لە هەرێم؛ فرۆشتنی زێڕ و زیو بە قەرز دروست نییە و ریبایە
964+
فەرهاد حەسەن
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان رایگەیاند فرۆشتنی زێڕ و زیو بە قەرز دروست نییە و بە ڕیبا هەژمار دەکرێت، بەڵام یەک رێگە هەیە بۆ ئەوەی تووشی ریبا نەبیت.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای سەر بە یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان، فەتوایەکی دەربارەی کڕینی زێڕ و زیو بە قەرز بڵاوکردەوەکە ئەمە دەقەکەیەتی؛
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّکرِ إِنْ کنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی لیژنە‌ی فه‌توای لقی ڕانیه به نوسراوی ژماره (163) له به‌رواری 23/12/2025، چه‌ند پرسیارێکی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌که‌یان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا کرد به مه‌به‌ستی ڕونکردنه‌وه‌ی بڕیاری شه‌رع و ده‌رچوونی فه‌توای فه‌رمی له باره‌یانه‌وه.
پرسیاری یه‌که‌م: ئایا فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز به دیناری عێراقی به‌وانه‌ی که پاره‌یان حازر نییه، یان پاره‌ی ته‌واویان پێ نییه به‌بێ زیاده خستنه سه‌ر دروسته یان نا؟ و ئایا دروسته کار به‌و فه‌توایه بکرێت که پێی وایه خشڵی ئافره‌تان حیسابی کاڵاو که‌لوپه‌لی بۆ ده‌کرێت؟ و ئایا دروسته به قه‌رز مامه‌ڵه‌ی پێوه بکرێ؟
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 8/شعبان/1447ه – 27/1/2026م دوای گه‌ڕنه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌کان و مه‌به‌سته باڵاکانی شه‌ریعه‌ت، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌م:
فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز به دیناری عێراقی دروست نییه، چونکه ده‌چێته خانه‌ی (ربا الید) چونکه کڕین و فرۆشتنی زێڕو زیو به پاره پێویسته ده‌ست به ده‌ست بێت، و له‌و کاته‌دا هه‌ردوولا له یه‌کتری وه‌ربگرن به پێچه‌وانه‌وه پێی ده‌وترێت (ربا الید)، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان – صلی الله علیه وسلم – ده‌فه‌رموێت: ((الذَّهَبُ بِالذَّهَبِ، وَالْفِضَّةُ بِالْفِضَّةِ، وَالْبُرُّ بِالْبُرِّ، وَالشَّعِيرُ بِالشَّعِيرِ، وَالتَّمْرُ بِالتَّمْرِ، وَالْمِلْحُ بِالْمِلْحِ، مِثْلًا بِمِثْلٍ، سَوَاءً بِسَوَاءٍ، يَدًا بِيَدٍ، فَإِذَا اخْتَلَفَتْ هَذِهِ الْأَصْنَافُ، فَبِيعُوا کيْفَ شِئْتُمْ، إِذَا کانَ يَدًا بِيَدٍ»)) رواه مسلم برقم: 2134 من حديث عمر بن الخطاب – رضي الله عنه –
به‌ڵام ده‌رچه‌ی شه‌رعی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی پێویستییان به کڕینی زێڕ هه‌یه و پاره‌ی پێویستییان له‌به‌رده‌ست نییه ئه‌وه‌یه که دیناره‌که له زێرنگره‌که به قه‌رز وه‌ربگرن و قه‌رزی بکه‌ن، و پاشان به‌و پاره‌یه زێڕه‌که بکڕن، یان خودی زێڕه‌که به مسقاڵ قه‌رز بکه‌ن و پاشان که‌ی ویستییان بیده‌نه‌وه به هه‌مان ئه‌ندازه زێڕ بۆ زێڕنگره‌که بهێننه‌وه.
ئه‌و فه‌توایانه‌ی که زێڕ و زیو به کاڵا هه‌ژمار ده‌که‌ن زۆر لاوازن و کارییان پێ ناکرێت.
پرسیاری دووه‌م: ئایا حوکمی فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز، به دیناری عێراقی به زیاتر له نرخی حازری نه‌قدی چییه؟
وه‌ڵام: وه‌ک له وه‌ڵامی پرسیاری پێشوو به درێژی روون کرایه‌وه فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز به دیناری عێراقی، یان هه‌ر دراوێکی دیکه دروست نییه، جا که‌یفی خۆیه‌تی به زیاتر بێت له نرخی بازار یان وه‌ک نرخی ئاسایی بێت، چونکه ده‌چێته خانه‌ی (ربا الید) وه.
پرسییاری سێیه‌م: حوکمی فرۆشتنی زێڕ به قه‌رزی زێڕ، واته: کڕیار چه‌ند زێڕی بوێت به قه‌رز ده‌یبات به‌و مه‌رجه‌ی زێڕ قه‌رزدار بێت نه‌ک پاره، واته: له کاتی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌که نرخی زێڕ چه‌ند بێت ئه‌وه‌نده پاره‌یه ده‌دات به زێڕنگر.
وه‌ڵام: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زێڕ له شه‌ریعه‌تدا هه‌ر به دراو حیسابه و له‌دراویه‌تی ناکه‌وێت، دروسته به قه‌رزی زێڕ بیبات واته: که‌ی کاتی دانه‌وه‌ی هات ئه‌ندازه‌ی چه‌ندی به قه‌رز وه‌رگرتبێت ئه‌و ئه‌ندازه‌یه بگێڕێته‌وه، هه‌روه‌ها دروستیشه بگۆڕدرێت به دراوێکی دیکه به دوو مه‌رج:
– پێویسته زێڕه‌که به نرخی رۆژ بقرسێندرێت.
– پێویسته هه‌موو قه‌رزه‌که ساف بکرێت، واته که له یه‌کتری جودا بوونه‌وه هیچ قه‌رز له‌نێوان مامه‌ڵه‌کاره‌کاندا نه‌مێنێت.
ئه‌وه‌ش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی؛ که عەبدوڵای کوڕی عومه‌ر ریوایه‌ت ده‌کات ده‌فه‌رموێ: (کنتُ أبيعُ الإبِلَ بالبَقيعِ، فأقبِضُ الوَرِقَ مِنَ الدَّنانيرِ، والدَّنانيرَ مِنَ الوَرِقِ، فأتَيتُ النَّبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ وهو في بَيتِ حَفصةَ، فقُلتُ: يا رَسولَ اللهِ، رُوَيدَک أسألْک، إنِّي کنتُ أبيعُ الإبِلَ بالبَقيعِ، فأقبِضُ هذه مِن هذه، وهذه مِن هذه؟ فقال: لا بَأْسَ أنْ تأخُذَها بسِعرِ يَومِها، ما لم تَفتَرِقا وبَينَکما شَيءٌ) أخرجه أبو داود (3354)، والنسائي (4582)، والدارمي (2623) باختلاف يسير.
پرسیاری چواره‌م: ئایا حوکمی گۆڕینه‌وه‌ی زێڕ( یه‌ک مسقاڵ به‌رامبه‌ر یه‌ک مسقاڵ) له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی هه‌قده‌ست و فه‌رقی زێڕه‌که؟
وه‌ڵام: ئه‌م مامه‌ڵه‌یه دروست نییه، چونکه ده‌چێته خانه‌ی ریبا، لەبەرئەوەی فائیده‌یه‌کی ڕوون ده‌چێته سه‌ر ئاڵوگۆره‌که.