وەزارەتی ناوخۆی عێراق و شانەی ئەمنی:

سنوورمان لەگەڵ سوریا پارێزراو و تۆكمەیە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی، سنوورمان لەگەڵ سوریا زۆر پارێزراو و تۆكمەیە.

عەمید مقیداد میری لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 19.1.2026 دووپاتیكردەوە، سنووری عێراق لەگەڵ سوریا زۆر پارێزراو و تۆكمەكراوە و مەترسییەك لە ئارادا نییە.

هەر لە بارەی سنووری عێراق و سوریا، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا سەعد مەعن، لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، “سنوورەکانی عێراق بە تەواوی پارێزراون و لەژێر کۆنتڕۆڵی توندی هێزە ئەمنییە تایبەتمەندەکاندان”.

روونیشیکردەوە، “فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بەپێی ئەرکە راسپێردراوەكان، بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکە ئەمنییەکانی لەسەر بنەمای پلانی لێکۆڵینەوەی باش کە پشت بە سیستمی چاودێریی پێشکەوتوو و رێکارە تەکنیکییە ئاڵۆزەکان و قەڵا مەیدانییە بەهێزەکان دەبەستێت، بەمەش بەرزترین ئاستی ئاسایش و سەقامگیری بە درێژایی تەواوی کەرتی سنوورەکە مسۆگەر دەکات”.

موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات و داوای تووندکردنی خێرای سن...

موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات و داوای تووندکردنی خێرای سنووری سوریا دەکات

ئاماژەی بەوەش کرد، “بە پاڵپشتی لە ناوخۆی عێراق و بە درێژایی تەواوی سنوورەکان، هێڵی بەرگری یەک لە دوای یەک و بەهێزکراو هەیە، کە لەلایەن یەکە ئەمنییە جیاوازەکانی عێراقەوە لە سەرجەم لق و تایبەتمەندییە پێویستەکان ئامادەكراون، ئەمەش توانای هێزە ئەمنییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێکی لەناکاودا بەرزدەکاتەوە”.

سەعد مەعن وتیشی، “ئەم جێگیرکردنە رێکخراوە، رەنگدانەوەی ئاستی بەرزی ئامادەیی و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان هێزە ئەمنییە جیاوازەکانە کە ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی وڵاتیان پێسپێردراوە”.

لەو چەند رۆژەی رابردوو بەهۆی هێرشی سوپای سوریای عەرەبی بۆ سەر ناوچە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا، بە هۆی بوونی چەند بەندینخانەیەكی گەورە، كە بە سەدان چەكداری دەستگیركراوی داعشیان تێدایە، حكومەت و لایەنە سیاسییە شیعییەكانی عێراق بە دڵەڕاوكێیەوە لە بارودۆخە دەڕوانن و داوا دەكەن سنوورەكانی عێراق لەگەڵ سوریا پارێزراو بێت و ئامادەباشی هەبێت.

یەپەژە گورزێکى کوشندەى لە سوپاى سوریادا

یەپەژە گورزێکى کوشندەى لە سوپاى سوریادا