هەواڵەکان
لە پارەی خوێندکارە پارالێڵەکانی چەمچەماڵ خۆش بوون
+964
ژووری هەواڵ
ئەو زەرەرەی بەر چەمچەماڵیەکان کەوت بەهۆی لافاوەوە لەلایەن خەڵکی خێرخوازەوە قەرەبوو کرانەوە جا خوێندنی باڵاش دەستەو وەستان نەبوو خوێندکارانی پارالێڵی قەزاکەی بێبەش نەکرد و لێیان خۆش بوو لە کرێی خوێندن، لەسەر راسپاردەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی قەزای چەمچەماڵ، ئاماژه بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لەسەرجەم خوێندکارانی پارالێڵی سنوری چەمچەماڵ لە قۆناغی پەیمانگا و زانکۆکان،
لێخۆشبوونەکەی خوێندنی باڵا بۆ کرێی خوێندنی خوێندکارانی چەمچەماڵ دەرکرا
لە کاتێکدا زیاتر لە 25 سانتیمەتر بەفر، دەڤەری پشدەر و قەڵادزێی کردووەتە “بیابانێکی سپی” و ژیانی لە باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان رەش کردووە، بەڵام میهرەبانیی خەمخۆران سروشتی ناوچەکەی گەرم کردەوە.
رێکخراوێکی ژینگەیی داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەم زستانە ئاژەڵ و باڵندەکان بێ خۆراک نەکەن
لە سلێمانی کێشە و گرفتی زۆربەی رێگاکان چارەسەر کران، کە بەهۆی بارینی بەفرەوە دروستبوبوون، تەنیا یەک رێگا ماوە بکرێتەوە ئەویش بەهۆی بەستەڵەک بوونییەتی.
کێشە و گرفتی زۆربەی رێگاکانی سلێمانی چارەسەر کراون تەنیا رێگای کانی میران نەبێت
لەوەتەی هەیە کێشەی چاکسازیەکان و قەرەباڵغیەکەی بوونی هەیە لە هەرێم، ئێستا پێنج بەقەدەر توانای خۆیان بەندییان تێدایە و رێ بەر رێبوار ناکەوێت تیایاندا.
شوان گەردی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێری تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان بە 964ـی وت، ئەوان سەردانی عێراقیشیان کردووە لێرە چەند کارەساتە لەوێ هەر لێبووەتەوە و 11 بەقەد توانای خۆیان بەندی لە چاکسازیەکاندایە.