داوای بەهانەوەچوون دەکەن
7 هاوڵاتی لە کوێستانێکی سیدەکان گیریان خواردووە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
حەوت هاوڵاتی لە کوێستانێکی سنووری قەزای سیدەکان لە ناو بەفر گیریان خواردووە و داوای بەهانەوەچوون دەکەن.
بەهروز عومەر، یەکێکە لەو کەسانە و بە 964ـی وت، لە دوێنێ شەوەوە لە ناوچەی بێرکم گیریان خواردووە و زیاتر لە یەک مەتر بەفر باریوە.
دەشڵێت “داوای بەهاناوەچون دەکەین چونکە سەختیەکی زۆر لەو شوێنە هەیە و ئۆیۆمبێلیش ناگاتە ئەوێ مەگەر کۆپتەر بێت بە هانامانەوە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن