وەزارەتی شەهیدان؛ خهریكە دهگەینه بڕیاری کۆتایی
کار لەسەر بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێم لە بەغدا دەکرێت
964+
فهرهاد حهسهن
بهغدا و ههریم خهریكن دهگهنه كۆتا بڕیار بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، بۆ ئەم مەبەستەش تاوەکو ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ سەرۆکی دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراقی و شاندی یاوەری کۆبوونەتەوە، بەمەبەستی یەکخستن و گواستنەوەی دۆسیییەکانی زیندانیانی سیاسی کوردستان بۆ سەر عێراق.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گفتوگۆیەکی ورد وچڕ، کۆنوسی لێکتێگەیشتن ئامادە کردووە و رێکاری پێوست گیراوەتەبەر بۆ وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی و بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا.