"بارێکی زۆر قورسە بەڵام هیوام بە خوایە"

تیژڕەویی شۆفێرێک 23 ساڵە کچێکی خستووەتە سەر عەرەبانە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

تیژڕەویی شۆفێرێک 23 ساڵە کچێکی خستووەتە سەر عەرەبانە و قاچەکانی لێسەندووەتەوە و دەڵێت، ژیانی لێسەندمەوە و تازە هیچ شتێک قەرەبووم ناکاتەوە.

لەنیا گەیلان تەمەنی 5 ساڵان دەبێت، کاتێک لەگەڵ دایکی لە شەقامێکی سلێمانی رێدەکات و خەونی گەورەی هەیە، بەڵام خێرایی و تیژڕۆیی شۆفێرێک ژیانی سەرتاپا بۆ هەمیشە دەگۆڕێت و زیان بە حەبلی شەوکی دەگەیەنێت، پەیامنێری 964 دەچێتە لای بۆ ماڵەوە کاتێک لەسەر عەرەبانەکەی دانیشتووە و دەڵێت، هیوام بە خودایە شۆفێرەکە جێینەهێشتم، بەڵام تازە کار لە کار ترازابوو، هیچ شتێکیش قەرەبووم ناکاتەوە، ژیان و خۆمی لێسەندمەوە.

وەک خۆی باسی دەکات بارەکەی قورسە، ناتوانێت بچێتە دەرەوە و هیچ شوێنێکی وای لە شارەکەی و دەرەوەی سلێمانیش نەدیوە، خوێندنەکەشی تەواو نەکردووە، بەڵام خەونی گەورەی هەیە و حەزدەکات ببێتە خاوەن بزنسی خۆی و بەشی زمانی ئینگلیزیش لە کۆلێژ تەواو بکات.

لەنیا باری دارایی خێزانەکەی بەپێی پێویست نیە و ناتوانێت هەندێک چارەسەر وەربگرێت، تەنیا داواشی لە حکومەت ئەوەیە کە ئەو کەسانەی وەک ئەو خاوەن پێداویستی تایبەتن لەبیرییان نەکات.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

بە یادی سلێمانییەوە چیرۆکی ناسینی مەحوی و مەولەوی لە ن...

بە یادی سلێمانییەوە چیرۆکی ناسینی مەحوی و مەولەوی لە ناو خانەقا