دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت
سبەینێ كاره‌كانى 28مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ له سلێمانى دەستپێدەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه له سلێمانی، كاره‌كانى 28مین فێستیڤاڵی ئەدەبی و رۆشنبریی گەلاوێژ دەستپێبکات و ماوه‌ى دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
فێستڤاڵه‌كه له کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆی لەژێر دروشمی “با داهێنانەکان لە پێناو جوانی و بەها مرۆییەکاندا بن” ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی ئه‌و پڕۆگرامه‌ى بۆ فێستڤاڵه‌كه داندراوه و بڵاوكراوەتەوە، چالاکییەکانی رۆژی یەکەم لە کاتژمێر 8:00ـی شەودا بریتی دەبێت لە نمایش‌کردنی فیلمی (زەویی سەخت و ئاسمان دوور) بۆ میوانان و پاشان ئەنجامدانی کۆڕی شیعری (ئازاد مەعروف) بە بەشداری کۆمەڵێک دەقی شیعری ژمارەیەک لە شاعیران.
لە رۆژی دووەمیشدا، دانیشتنێکی شیعری بەیانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دواتر دانیشتنێکی تایبه‌ت دەربارەی کاریگەریی زیرەکی دەستکرد لەسەر کو‌لتوور سازده‌كرێت، چه‌ند كه‌سێكی تایبه‌تمه‌ند سیمینارێك پێشکەش دەکەن و كۆڕى تایبه‌ت به چیرۆكیش به‌ڕێوه ده‌برێت.
له رۆژانی فێستیڤاڵەکەدا واژۆکردنی ژمارەیەک بڵاوکراوەی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت و كۆتاییه‌كه‌شی به خوێندنەوەی شیعرێکی شاعیری کۆچکردوو شێرکۆ بێکەس و تابلۆیەکی گۆرانی و هەڵپەڕکێ بۆ تیپی هونەرە میللییەکانی سلێمانی، هەروەها دابەشکردنی خەڵاتی پێشبڕکێ ئەدەبییەکان لە بواری چیرۆک و شیعردا ده‌بێت.