بڕیارى کۆمسیۆنه
وادەی كۆتایی هاتنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و رۆژى ده‌نگدانى تایبه‌تى دیاریكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌و واده‌یه‌ى دیاریكرد كه تیایدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت و ئه‌و رۆژه‌شی ده‌ستنیشان كرد كه تیایدا ده‌نگدانى تایبه‌تى تێدا ئه‌نجامده‌درێت.
جومانا غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنەکان له کاتژمێر 7:00ـی بەیانی رۆژی یەکشەممە 9.11.2025 دەستپێدەکات، و کارمەندانی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دەزگای دژە تیرۆر، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی بەرگری، و دەستەی حەشدی شەعبی، ده‌نگ ده‌ده‌ن.
وتیشی “قۆناغی بێدەنگیی هەڵبژاردن (بانگه‌شه) له کاتژمێر 7:00ـی بەیانی رۆژی شەممە 8.11.2025 كۆتایی دێت”
جەختی لەوە کردەوە، كه هەر لایەنێک لە کاندیدەکان یان پارتەکان یان هاوپەیمانێتییەکان بێدەنگیی هەڵبژاردن پێشێل بکەن، بەپێی رێنمایی و یاسا کارپێکراوەکان، پێشێلکاریی هەڵبژاردنیان لەسەر تۆمار دەکرێت.
پێشتر كۆمیسیۆن ئاشكراى كردبوو، كه ژمارەی ئەو كه‌سانه‌ى له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌شدارى ده‌كه‌ن بریتییه له یه‌ك ملیۆن 313 هه‌زار و 859 كه‌س.