هەڵەبجە
فێستیڤاڵى هەنار دەستیپێکرد؛ فرۆشیاران بە جوانترین شێوە رازاندویانەتەوە
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
کەمێک لەمەوبەر، 11ـەهەمین فێستیڤاڵى هەنارو پاییزى هەڵەبجە دەستیپێکرد، میوانان پۆل پۆل بەرەو مەیدانى فێستیڤاڵەکە دەچن و فرۆشیارانیش بە جوانترین شێوە کەپرەکانیان رازاندووەتەوە.
هەنار و شەربەتى هەنار، دیمەنى فێستیڤاڵەکەیان سوور کردووە.
ڤەرسین عیزەت کە خانمە فرۆشیارێکى فێستیڤاڵەکەیە و بووەتە سیسمبوڵى فێستیڤاڵى هەنار، ئەمجارەش بە جلێکى کوردى خانومانەى رەنگ هەنارى، بەشدارى کردووە و چاوەڕێى میوانەکان دەکات.
چاوەڕێ دەکرێت بۆ ئەمساڵ نیو ملیۆن سەردانیکار و گەشتیار سەردانى فێستیڤاڵەکە بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح