لە سنوورى عەربەت
حەوت کەس لەسەر راوکردنى کۆترە شینکە دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
لە سنوورى ناحیەى عەربەت، حەوت سەرپێچیکارى ژینگە دەستگیرکران کە ژمارەیەک کۆترە شینکەیان راوکردبوو.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە،”دواى پێداى هەواڵ و زانیارى و بەدواچوونى خێرا لەلایەن مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى عەربەت، تونرا لە سنورى گوندى رازیانە، حەوت سەرپێچیکار بەتۆمەتى راوکردنى باڵندە لە جۆرى “کۆترە شینکە” دەستگیر بکەن.
وەک بڵاوکراوەتەوە، جگە لە دەستگیرکردنى ئەو حەوت راوچییە، 13 کۆترى راوکرا و سێ چەقۆش، دەستیان بەسەرداگیراوە.
جەختیش لەوەکراوەتەوە کە رێکارى یاسایى بەرامبەر سەرپێچیکاران گیراوەتەبەر و دۆسیەکەیان لاى دادوەرە.