دوێنێش له‌ نه‌جه‌ف بوون

شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق گەیشتە هەولێر

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاندێکی باڵای هاوبەشی سەربازی و ئەمنی عێراق گەیشتە هەولێر و پارێزگاری هه‌ولێریش كه‌ پێشوازى كردوون ده‌ڵێت دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى گرنگیان له‌گه‌ڵ بەشێک لە به‌رپرسانى باڵا ده‌بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 21.10.2025، لە رێگه‌ى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، شانده‌كه‌ بە سەرۆكایەتی فەریق روکن عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق کرد، گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌ولێر.

پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ڵێت “بڕیارە شاندەکە لە ماوەی سەردانیان بۆ هەولێری پایتەخت ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ، لەگەڵ سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێمی کوردستان ، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن”.

به‌پێی به‌دواداچوونكانى 964، دوێنێش هه‌مان ئه‌م شانده‌ باڵایه‌ سه‌ردانى پارێزگاى نه‌جه‌ف له‌ باشوورى عێراقى كردووه‌ و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك وه‌زاره‌تى به‌رگری عێراقیش، كه‌ ئاژانسی هه‌واڵى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سەردانەكەیان بۆ پێداچوونەوە بوو بە دۆخی ئەمنی و بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەكان.

عێراق و سوێد لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تاوان و گۆڕینەوەی ...

عێراق و سوێد لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تاوان و گۆڕینەوەی زانیاری رێككەوتن

له‌ كه‌ركوك كامێرای چاودێری ئه‌ڵمانى لەسەر رێگا و شە...

له‌ كه‌ركوك كامێرای چاودێری ئه‌ڵمانى لەسەر رێگا و شەقامەکان دادەندرێت

لە رێوڕەسمەکانی موحەڕەم بەکارهێنانی چەک قەدەغەی لەسەر...

لە رێوڕەسمەکانی موحەڕەم بەکارهێنانی چەک قەدەغەی لەسەرە