"هه‌ر ئه‌ڵێين خوا كه‌ریمه"
مام عه‌بدولڕه‌زاق پێنج سه‌ر خێزان به كۆكردنەوەى قوت‌و به‌خێوده‌كات
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە ناو بازاڕی سلێمانی، پیاوێكی بە قەناعەت نانى پێنج سه‌ر خێزان بە كۆكردنەوەی قوتوی دوكاندارەكان دابین ده‌كات و دەڵێت، رۆژ هەیە كرێی رۆیشتنەوە ماڵه‌وه‌ى دەستنەكەوتووە.
عەبدولڕەزاق جەبار، تەمەنی 62 ساڵە و نەخۆشی توانای كاركردنی لێسەندووەتەوە، ماوەی دووساڵە بە ناچاری دەستی داوەتە ئەو كارە و تاوه‌كو نزیكی بانگی ئێوارە شەقام بە شەقامی بازاڕەكە دەگەڕێت و وێڵی قوتویەكی بەتاڵە بۆئەوەی گوێنییەكەی شانی لێ پڕ بكات.
مام رەزاقن به پەیامنێری 964 وت، رۆژانە لەناو بازاڕ خەریكی كۆكردنەوەی قوتوم و هەرچەندێكى دەستبكەوێت سوپاسگوزاری خواى گه‌وره‌یه.
وتیشی “خاوەنی پێنج سەر خێزانم و لە گەڕەكێكی سلێمانى كرێچییم مانگانه به 200 هەزار دینار، وام لێهاتووه بە سێ مانگ جارێك توانای دابینكردنی كرێی خانووەكەم نییە”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، سەرەڕای گرانی خەرجی رۆژانە و مەینەتی و نەهامەتی گوزەران، بەڵام لە كاتی ناڕەحەتی و نەبوونی دەستكەوتی رۆژانەى كاركردنه‌كه‌ى، هەر چۆنێك بێت ئیدارە دەكات و ده‌ڵێت “هه‌ر ده‌ڵێین خوا كه‌ریمه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن