بەنەتەوە عەرەبە
گەشتیارێک لە زێی دوکان خنکا
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
گەشتیارێکی بەنەتەوە عەرەب لە زێی دوکان و لە ئاست پردە تازەكەی قەزاكە، خنکا.
عادل ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوكان بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 13.9.2025 سێ گەشتیاری بەنەتەوە عەرەب کە خەڵکی بەغدا بوون، بە مەبەستی مەلەكردن چوونەتە ناو زێی دوكان، بەڵام یەکێکیان خنكاوە.
وتیشی، ئەو كەسەی خنكاوە ناوی (م، ئ)، تەمەنی 18 ساڵە، کەمێک پێش ئێستا، تیمی غەواسی بەرگری شارستانی دوكان تەرمەكەیان دەرهێناوەتەوە و بۆ توێكاری رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە، چاوەڕێی ئەوە دەكرێت كەسوكاری بگەن و تەرمەكەیان رادەست دەكرێتەوە.
عادل ساڵح وتیشی، رێوشوێنی یاسایی بۆ رووداوەكە گیراوەتەبەر، ئەو دوو كەسەی لەگەڵ خنكاوەكە بوون، وتەیان لێوەردەگیرێت و رادەگیرێن، پەڕاوەكەشیان دەخرێتە بەردەم دادوەر بۆ بڕیاردان لە دۆسیەكە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری