لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی
یەک تۆن گۆشت و 350 کیلۆ برنج ئامادە کراوە
964+
دیلا محەمەد جەزا – سلێمانی
وەک هەمیشە لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی نانی هەزاران کەس ئامادە کراوە و بە تۆن گۆشت لێنراوە.
حاجی ئیقبال چێشتلێنەری مزگەوتی گەورە بۆ 964 وتی، بە بۆنەی ئەم رۆژە پیرۆزەوە یەک تۆن گۆشت و 350 کیلۆ برنج و 100 کیلۆ فاسۆلیایان لێناوە و هەزاران کەس خواردن دەخۆن.
وتیشی، مزگەوتی گەورە بەردەوامە لە خزمەتکردنی فەقیر و هەژار و میوانان و ئەوانیش لە خزمەتی ئەو خەڵکەدا دەبن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی