سەریانکردووەتە نەوت کڕین

هێشتا هاوینە و خەڵکی سۆران خەمی زستانیانە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە سۆران هاوڵاتیان کەوتوونەتە خۆیان و هەر لە ئێستاوە روویان لە کڕینی نەوت کردووە، نەوتیش نرخەکەی تا دێت گرانتر دەبێت.

هەرچەندە زیاتر لە 15 رۆژ لە هاوین ماوە، بەڵام خەڵکی مشوری خۆیان دەخۆن و لە ئێستاوە خەمی سەرمای زستانیانە، نرخی بەرمیلێک نەوتیش 145 هەزار دینارە.

فەقێ محەمەد، دانیشتووی سۆرانە بۆ 964 وتی،”دوو بەرمیل نەوتم کڕیوە بۆ زستان بە 290 هەزار، بۆیە ئێستا دەیکڕم دەزانم زستان بێت گرانتر دەبێت و ئەوەی حکومەت دابەشی دەکات بەشم ناکات”.

دەریا جەلال، نەوت فرۆشێکی سۆرانە بە 964ـی وت، رۆژانە 30 بۆ 40 بەرمیل نەوت دەفرۆشن، رۆژ بە رۆژ خواست لە سەر کڕینی نەوت زیاتر دەبێت.

وەک باسی دەکات، دوو جۆر نەوت لە بازاڕ دەفرۆشرێت، نەوتە باشەکە 220 لیتری بە 145 هەزارە، نەوتە دەرجە دووەکەش بەرمیلی بە 135 هەزارە.

ئەگەر هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی بۆ دابنێیت ساڵانە ئیدارەی سۆران پێویستی بە زیاتر لە 17 ملیۆن لیتر نەوتە، کە بەسەر نزیکەی 88 هەزار خێزان دابەش دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد