"ئاڵاى كۆن و دڕا‌و بێت ده‌بێت بیگۆڕن"
شاره‌وانیى هه‌ولێر چاودێری ئاڵا هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لەمەودوا شارەوانیی هەولێر به وردى چاوى له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵایانەی کوردستان دەبێت، کە له شوێنه فه‌رمى و نافه‌رمییه‌كان هەڵواسراون و ده‌ڵێت، نابێت ئه‌م ئاڵایانه كۆن یاخود دڕا‌و بن.
ئه‌و شوێنانه‌ى شاره‌وانى چاودێریان ده‌كات، بریتین له دامودەزگا حزبی و حکومی و شوێنە گشتییەکان، پێویسته زوو زوو ئاڵاكانیان بگۆڕن و نوێبکه‌نەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانی بڵاویکردەوە، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر لەگەڵ گشت بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانییه‌كه‌ى کۆبووەته‌وە و تیشک خراوه‌ته‌سەر کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بایەخدان بە ئاوەدانی و جوانترکردنی شاری هەولێر.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، بەدواداچوونیانه بۆ کۆنبوون یان دڕانی ئاڵای کوردستان لەسەر گشت دام و دەزگا حزبی و حکومی و شوێنە گشتی و ئەهلییەکان، کە پێویستە ئاگادار بکرێنەوە و بگۆڕدرێن.