ئیش بکەن و ژن بێنن

دکتۆر نەوزاد باجگر پەیامى بۆ سنگڵان هەیە

964+

رێباز خدر- هەولێر

دکتۆر نەوزاد باجگر، پەیامى بۆ گەنجانى سنگڵ هەیە و دەڵێت،”بڕۆن ژن بهێنن، زۆر زۆر خۆشە”، پێشى وایە، ئێستا سەردەمى تەکنەلۆجیایە و گەنج دەتوانێت لە مۆبایلەکەوە ئیشێک بۆخۆى بدۆزێتەوە.

کۆمپانیای باجگر، کە بریکاری فەرمی بڕاندی ئۆتۆمبێلی جیلی چینیە لە کوردستان، ئەمڕۆ نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی نمایش کرد، بە ناوی  CityRay، مۆدێلی 2026، لە جۆری مینی SUVـیە، لەوێ پەیامنێرى 964 چووە لاى دکتۆر نەوزاد باجگر، خاوەنى کۆمپانیاکە و لەبارەى گەنج و کارکردنەوە پرسیارى لێکرد، ئەویش وتى،”نەسیحەتم بۆ گەنجان ئەوەیە ببن بە خاوەنى ئیشى خۆیان و هەر لە مۆبایلەکەى خۆیانەوە دەتوانن ببن بە خاوەنى ئیش، چونکە سەردەمى تەکنەلۆژیایە و پێویستت بە دوکان و بازاڕ نییە”.

کتۆر نەوزاد یەحیا باجگر پیاوێکی هەمەکارەو لێزانە، سەرۆکی زانکۆی جیهانەو شاعیرو نووسەرەو بزنسمانیشە، ستایڵێکی تایبەتی هەیە بۆ نوسینی شیعر و زۆر لە خەمی سینگڵەکانیشە.

کاتێک پەیامنێرى 964 پرسیارە دڵخوازەکەی لێکرد کە سینگڵییە، وتى،”نەسیحەتیان دەکەم ژن بهێنن، ببن بە هاوسەر، ببن بەباوک و دایک، ببنە خاوەن بەرپرسیارێتى ئەوە واقعى ژیانە و زۆر زۆر خۆشە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دکتۆر نەوزاد باجگر دەڵێت: لە سینگڵی قوتارتان دەکەم و هی...

دکتۆر نەوزاد باجگر دەڵێت: لە سینگڵی قوتارتان دەکەم و هیچ شتێک بە دان کەم نابێت