هۆتێل سەرسنگ
هۆتێلە گەشتیارییە بەناوبانگەکە دەکرێتەوە
964+
توانا نەقی
بەم نزیکانە هۆتێلی بەناوبانگی گەشتیاری سەرسنگ دەکرێتەوە و کە کاری نۆژەنکردنەوەی بە شێوە مێژوویەکەی خۆی تەواو بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی دهۆک بڵاویکردەوە، هۆتێل سەرنسگ کە براندێکی گەشتیارییە لەبەر گرنگی و مێژوویەکەی لەسەر شێوازە کۆنەکەی خۆی نۆژەنکراوەتەوە.
هۆتێلەکە پێکهاتووە لە 85 ژووری نوستن، ژووری تایبەت، هۆڵی کۆبوونەوە و ئاهەنگێڕان، مەلەوانگە، باخچە، پارک و شوێنی خزمەتگوزاری تیادا هەیە.
وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەشکردووە، رووبەری هۆتێلەکە 14 هەزار و 920 مەتر دووجایە و تێچووەکەشی 4 ملیۆن و 666 هەزار دۆلارە بە رێژەی 100% تەواو بووە.