سلێمانی
رووداوێکی هاتوچۆ تەکسیەکی کردووە بە نیوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە بەردەم یەکتربڕی ئارام لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویداوە و دوو کەس بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و تەکسیەک روویداوە و بەجۆرێک تاکسیەکەی کردووە بە نیوە.
لە ئێستا تیمەکانی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و ئاسایش لە شوێنی رووداوەکەن بۆ لابردن پاشماوەی ئۆتۆمبێلەکان و هێڵکاری کردن بۆ رووداوەکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی