پێشتریش كارى دیكه‌ى كردووه
له چه‌مچه‌ماڵ كۆمپانیاكانى نه‌وت و غاز دوو پرۆژەى خزمه‌تگوزارى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
964+
دەشتی عارف
کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم و دانەغاز، بڕیاریاندا دوو پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ جێبه‌جێ بكه‌ن و وه‌كو باسیش ده‌كرێت له‌هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێ كردنیان ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ى یه‌كه‌میان بریتییه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بینای سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ دووه‌میشیان بینای به‌شێكه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ته‌كیه‌ی جه‌باری، دروست ده‌كرێت.
هه‌ردوو پڕۆژه‌كه، لەسەر داوای قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و بە فەرمانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و لەچوارچێوەی پرۆژە کۆمەڵایەتیەکانه.
ره‌مك ره‌مه‌زان، قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، به 964ـی وت، “ئێمه وه‌كو قایمقامیه‌ت چاودێری كاره‌كان ده‌كه‌ین و هه‌فته‌ی داهاتوو له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به كاركردن له هه‌ردوو پرۆژه‌كه و به‌زووترین كاتیش كاره‌كانیان كۆتایی پێی ده‌هێنن”.
کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم و دانەغاز پێشوتریش چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ جێبه‌جێ كردووه، وه‌كو دروستكردنی حه‌وزی ئاو بۆ مه‌ڕ شۆرین، راكێشانی تۆڕی ئاو و كاره‌با بۆ گونده‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان.