بەڵام، لە مافە دەستورییەکانمان خۆش نابین
مەسرور بارزانى: جگە لە پێداویستى ناوخۆیى ئامادەى رادەستکردنى هەموو نەوتەکەین
964+
وریا فەتاح
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ چاوەڕێى بەغدان بۆ ناردنى موچە و هەڵگرتنى سزاى بەکۆمەڵە بۆسەر خەڵکى کوردستان، دەشڵێت: ئامادەین جگە لە پێداویستى ناوخۆیى، هەموو ئەو نەوتەى بەرهەمى دەهێنین رادەستى سۆمۆى بکەین.
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە میانى کردنەوەى قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى فریاگوزارى خێرای ئاوی هەولێر، باسى لە پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کرد.
مەسرور بارزانى رایگەیاند: تێگەیشتنى ئێمە لەگەڵ بەغدا دەستورە، پابەندین بە جێبەجێکردنى دەستور، بەڵام ئامادەنین واز لە مافە دەستورییەکانمان بهێنین.
وتیشى،”ئەو شەوەى شاندى هەرێم کە پێکهاتبوون لە بافڵ تاڵەبانى و فوئاد حوسێن لە بەغدا بوون، گەیشتنە سیاغێک بۆ رێککەوتن و تەلەفونیان بۆ من کرد و داوایان کرد لەسەر ئەو رێککەوتنە رازیبم و منیش وتم باشە، رازیم 230 هەزار بەرمیل رادەستى سۆمۆ بکرێت و 120 ملیار داهاتى نانەوتیش رادەستى وەزارەتى دارایى عێراق بکەین”.
وەک باسى دەکات، لە رێککەوتنەکەدا هەیە کە هەرێم 230 هەزارەکەى رادەستکرد ئینجا موچە دەنێرن، بەڵام ئەوەتا هێرشى تیرۆریستى بەرهەمهێنانى نەوتى دابەزاندووە، شاندێک هاتوون لێکۆڵینەوە دەکەن جارێ ئەوەندەى نەوت بەردەستە رادەست بکرێت و موچە بنێرن.