کەمێک لەمەوبەر

لە سنوورى پێنجوێن؛ درۆن کەسێکى کوشت و کەسێکى تر بریندارە

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

بەڕێوەبەرى ناحیەى گەرمک، بە 964ـى وت،”درۆن لە سنوورى گەرمک، ماتۆڕسکیلێکى بە ئامانج گرتووە و کەسێک کوژراوە و کەسێکى تریش بریندارە”.

حاکم زیاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى گەرمک بە 964ـى وت،”بۆردومانەکە لە گوندى شێوەگوێزانى نزیک مەرزى سەیرانبەن بووە و ماتۆڕسکیلێک بە ئامانجگیراوە کە دوو کەسى لەسەر بووە”.

بە وتەى بەڕێوەبەرى ناحیەى گەرمک، نازانن ئەو کەسانەى بە ئامانجگیراون کێن، بەڵام یەکێکیان کوژراوە و ئەوەى تریش بە سەختى بریندارە.

نوێکردنەوەى هەواڵ 1:34:

بەپێى زانیارییەکانى 964 لە شوێنى رووداوەکە، ئەوەى بە ئامانجگیراوە ئۆتۆمبیلێکى جۆرى تۆیۆتا هایلۆکس بووە نەک ماتۆڕکسیل.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سوپاى تورکیا تۆپبارانى چیاى مەتیناى دەستپێکردەوە

سوپاى تورکیا تۆپبارانى چیاى مەتیناى دەستپێکردەوە