نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان - وێنە: KRP
"ئامادەیی هەر یارمەتییەکین"
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی چەکدانانەکە؛ ئاشتی ده‌باته قۆناغێكى نوێ
964+
ئەحمەد مستەفا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەکدانانی گروپێک لە گەریلاکانی پەکەکە دەڵێ، هه‌نگاوێكى ديكه‌ى گرنگ و دڵخۆشكه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو و پرۆسه‌کە ده‌باته قۆناغێكى نوێوه.
دەشڵێ، پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى كرێكارانى كوردستان “په‌كه‌كه” بۆ چه‌كدانان ده‌كه‌ن كه له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى سه‌ركردايه‌تيى ده‌م پارتى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له سياسه‌تمه‌داران و كه‌سايه‌تى و ده‌زگاكانى راگه‌ياندنى توركيا، له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سەرۆکایەتی هەرێمی لە راگەیەندراوێکدا هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، ئه‌مه هه‌نگاوێكى ديكه‌ى گرنگ و دڵخۆشكه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو. دڵنياين ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێوه و هه‌نگاوى ديكه‌ى كرده‌يى به‌دوادا دێت كه پرۆسه‌كه به ئاراسته‌يه‌كى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه.
بارزانی وتوویەتی، هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه ته‌واوى پابه‌نديمان به به‌رده‌واميى هه‌موو پشتيوانى و پشتگيرييه‌ك بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه، له‌م پێناوه‌دا وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌ين بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو يارمه‌تى و ئاسانكارييه‌كى پێويست و جێبه‌جێكردنى هه‌ر ئه‌ركێك کە بكه‌وێته سه‌ر شانمان.
پرۆسه‌ى ئاشتى له كاتێكدايه كه ناوچه‌كه به قۆناغ و دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت و له گشت لايه‌ك ده‌خوازێت هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێك له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا بده‌ن. له ئاشتيدا هه‌مووان براوه‌ن و سه‌ركه‌وتنى ئاشتى، خزمه‌ت به توركيا و ته‌واوى ناوچه‌كه و هه‌موو لايه‌ك ده‌كات.
ئەمڕۆ هەینی، گروپێکی 30 کەسی لە گەریلا و فەرماندەی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنەی ناوچەی سورداش لە سلێمانی چەکەکانیان لەناو برد، کە ئامانجەکە نیشاندانی نیازپاکی ئەوانە بۆ پڕۆسەی ئاشتی تورکیا.
ئەو گروپە، بە چەکی دەستیانەوە هاتنە ناو ئەو شاند و میدیایاکەنی لەوێ بە چاودێری جیهان لەوێ بوون،لەوێ پەیامیان خوێندەوە و دواتر چەکەکانیا سوتاند، ئەوکەسانە بریتی بوون لە:
30 گەریلا چەکەکانیان سوتاند
4 فەرماندار و 26 گەریلا
لەنێویاندا هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە (بەسێ هۆزات) هەبوو لەگەل سێ فەرمانداری دیکە ئەوانیش؛
ـ نەدیم سەڤەن
ـ تێکۆشین ئۆزان
ـ تەکین موش
15 گەریلای کچ و
15 گەریلای کوڕ