سێ رۆژ بەردەوامبوو

خولێکی راهێنانی زیرەکی دەستکرد (AI) بۆ ئەندازیارانی هەولێر کۆتایی هات

964+

توانا نەقی

خولێکی راهێنانى زیرەکی دەستکرد ( AI ) لە لەهەولێر و بۆ ئەندازیارانی رێگاوبان کۆتایی پێهات و بڕوانامە بەسەر بەشداربووانى دابەشکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، کۆتایی هات بە خولی راهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ 36 ئەندازیاری سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکانى رێگا و بانى هەولێر و بڕوانامەشیان بەسەردا دابەش کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە خولەکەدا کە بۆ ماوەى سێ رۆژ بەردەوام بوو، نوێترین پێشکەوتنەکان و چۆنیەتى بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد پێشکەش بە ئەندازیاران کراو لەوانە فێرکردن و راهێنان لەسەر چۆنیەتى بەکارهێنانى ئامرازەکانی ( AI ) بۆ مەبەستی رایکردنى کاروبار و ئەرکە ئەندازەییەکان.

ئەوەجگە لە پێشکەشکردنى کۆمەڵێک میکانزم و ئامرازى جیاواز بە ئامانجى گرنگیدانى زیاتر بە تێکەڵکردنی زیرەکی دەستکرد لە ژینگەی کارەکانیان بۆ باشتر بەڕێوەبردن و رروبەڕووبوونەوەى ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان.

گەنجێکی کورد بۆتێکی زیرەکی دەستکردی دروستی کردووە و بە...

گەنجێکی کورد بۆتێکی زیرەکی دەستکردی دروستی کردووە و بە کوردی وەڵامت دەداتەوە