دەستيشگیرا بەسەر چەند چەكێكدا

چوار هاوڵاتی بەهۆی بیرهەڵكەندن و راوە ماسییەوە دەستگیركران

964+

محەمەد فاتیح

سێ سەرپێچیکار بەتۆمەتی بەکارهێنانی تەزووی کارەبا بۆ راوكردنی ماسی لەسەر چەمی باسەڕە دەستگیرکران و هاوڵاتییەكیش لە گەڕەکی (قڕگە)ـى سلێمانی بە تۆمەتی بیرهەڵکەند دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە لەلایەن مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوا سێ سەرپێچیکار دەستگیرکران کە بە بەکارهێنانی تەزووی کارەبا لەسەر چەمی باسەڕە راوی ماسییان دەکرد.

وتيشى، ” دەستگیرا بەسەر یەک ئۆتۆمبێل و یەک چەکی جۆری کڵاشینکۆف و دوو چەکی جۆری دەمانچە و یەک موەلیدە و تۆڕێکی راوکردن دا و دواتر رادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چەمچەماڵ کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە”.

“ئەگەرچی راوکردنی ماسی بەپێی ڕێنماییەکان ئاسایی بۆتەوە، بەڵام چاودێریکردنی دەریاچە و رووبارەکان بەبەردەوامی هەیە و بەهەموو شێوەیەک رێگری لەو کەسانە دەکرێت کە بە بەکارهێنانی ماددە قەدەغە کراوەکانی وەک ( ژەهر + تەزووی کارەبا + تەقەمەنی) راويی ماسی دەکەن”.

دەشڵێت، “لەلایەن مەفرەزەیەكی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمانەوە لە گەڕەکی (قڕگە)ـى سلێمانی هاووڵاتیيەك بە تۆمەتی بیر هەڵکەندن دەستگیرکرا و دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە  و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی”.