سێ ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانی لەشوێنی رووداوەکەن
تانکی نەوتی بەتاڵ کرد و کۆگایەکی سووتاند
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
دەوربەری کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ ئاگر لە کۆگای نەوتی قەرەچناغە لە قەزای قوشتەپە کەوتەوە، لە ئێستادا سێ تیمی بەرگری شارستانی لەوێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
پەیامنێری 964 لەگەڵ بیستنی ئەم هەواڵە دەستبەجێ گەیشتە شوێنی رووداوەکە و پێی راگەیاندین، ئەم شوێنە نەوتی رەشی لێ عەمبار دەكرێت، ئاگرەکە تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و سێ تیمی بەرگری شارستانی لەوێن و نزیکەی سێ کاتژمێرە دەسووتێت.
بەپێی قسەی شایەتحاڵێک، كە لەسەرەتای ئاگرەكەوە ئاگادار بووە، تانكەرێك هاتووە نەوتەكەی بەتاڵ كردووە و رۆیشتووە دواتر یەكێك لە تانكیەكان بەربۆتەوە ئاگرەكە دروست بووە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح