"قازانج سەری مایەی خوارد"
ئیسرائیل و ئێران زەرەری زۆریان لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان داوە
+964
دەشتی عارف ـ هەولێر
بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە کۆمپانیاکانی گەشتیاری زەرەرێکی زۆریان بەرکەوتووە و بە قسەی خۆیان تا ماوەیەکی تریش نایەنەوە سەر خۆیان.
سەرباز گۆران، بەڕێوەبەری گروپی گەشتیاری زەمالە بە 964ـی وت، “لەکاتی هێرشەکان گروپێکی گەشتیاریمان لە جەزیرەکی کیش بوون، تا ئەوانمان هێناوەیە کاتێکی زۆری پێی چوو، هەموو خەرجیەکانیشمان لە ئەستۆ گرت، هەورەها جیا لە گروپەکەی خۆمان ئەوانەی کە بۆخۆیان چووبوونە جەزیرەی کیش ئەوانیشمان لەگەڵ گروپی خۆمان هێناوەتەوە”.
وتیشی، لەماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا چوار گروپمان هەبوو، بەڵام هەمووی رەتکرایەوە و پارەکانمان بۆ گەڕاندنەوە، خەڵکیش دەترسن و ئاوا بە ئاسانانی ناتوانین لەماوەی داهاتووشدا گەشتەکان ئاسایی ببنەوە.
هاوڵاتیان هێشتا متمانەیان نییە و کەس سەردانی بەکردوون بۆ بلیت بڕین و گەشت کردن، بەڕێوەبەری کۆمپانیا گەشتیارییەکە وا دەڵێت.
پێداجوونەوە: توانا نەقی