دیمهنێكی كۆبوونهوهى نابیناكان بۆ وهرگرتنى هاوكارى ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى یهكێتى نابینایانى كوردستان.
"کامێرا دەموچاویان ناخوێنێتەوە"
بنکەکانی خۆراک لە گەرمیان فۆڕمی خۆراک بۆ نابینایان پڕدەکەنەوە
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوبەرایەتی و بنکەکانی خۆراک لە ئیدارەی گەرمیان، خۆیان فۆڕمی خۆراک بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە پڕ دەکەنەوە کە نابینان.
ئەمڕۆ سێشەممە 17.6.2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان رایگەیاند، ئاگاداری ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە دەکاتەوە کە نابینان، سەردانی بەڕێوبەرایەتی و بنکەکانی خۆراک بکەن لە کەلار و کفری تا فۆڕمی خۆراکیان بۆ پڕ بکەنەوە.
ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانە “بەهۆی نابینایەوە کامێرا رووی دەم و چاویان ناخوێنێتەوە، بۆ پرکردنەوەی فۆرمی خۆراک بەشێوەی ئۆن لاین”.
لە کۆتایی مانگی رابردووەوە سیستمی تۆماركردنی ئهلیكترۆنی بۆ فۆڕمی خۆراک کارا کراوە و مانگی داهاتوو وەک دوا وادە بۆ پڕکردنەوە فۆڕمەکە دیاریکراوە.