دیمەنێک لە هێرشێکی ئێران بۆ سەر تێلەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل. فۆتۆ: ئاژانسەکان
بەرپرسێكی ئێرانی:
“هەر وڵاتێک یارمەتی ئیسرائیل بدات دەیكەینە ئامانج”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەرپرسێكی باڵای ئێرانی دەڵێت، هێرشەكانیان دژی ئیسرائیل بەرەبەرە زیاد دەكات، ئاشكراشی كرد، هەر وڵاتێك یارمەتی ئیسرائیل بدات، بنكە هەرێمییەكانی دەكەنە ئامانج.
بەرپرسە ئێرانییەكە بۆ كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی قسەی كردووە، بەڵام ناوی ئاشكرا نەكردووە و ئاژانسی تەسنیمی ئێرانییش هەواڵەكەی گواستووەتەوە، كە تێیدا بەرپرسەكە دەڵێت، هێرشەكانی ئێران بەرەبەرە بۆ ئیسرائیل زیاد دەبن، ئێران بە مافی خۆیشی دەزانێت وەڵامی “دەستدرێژییەكەی ئیسرائیل” بداتەوە.
بەرپرسە ئێرانییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كۆماری ئیسلامیی ئێران بنكە هەرێمییەكانی هەر وڵاتێك دەكاتە ئامانج، كە یارمەتی ئیسرائیل بدات.
ئەوەشی وتووە، تەنیا ئەمریكا نییە هێزەكانی لە وڵاتانی باشووری كەنداو و عێراق و ئوردن بڵاوكردووەتەوە، فەرەنسا و ئەڵمانیاش هێزەكانیان لە ئوردنن، هەروەها هێزەكانی بەریتانیا لە قوبرسەوە لە هەردوو هێرشی “وەعد سادق 1 و 2” یارمەتی ئیسرائیلیان داوە.
لە بەرەبەیانی 13ی ئەم مانگەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكردووە، دوای ئەوەی ئیسرائیل دەستپێشخەریی كرد و هێرشی كردە سەر ناوەندە گرنگەكانی ئێران و تا ئێستا ژمارەیەكی گەورەی بەرپرسانی سەربازی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانی كوشتووە، جگە لە بۆردومانكردنی چەند بنكەیەكی ئەتۆمی و چەند ناوەندێكی سەربازی لە ئێران.
ئێران
هەواڵەکانی وەرزش
شێرزود تێمیرۆڤی هەولێر گۆڵکاری یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە
"بەتەواوەتی تواناکانی ئێرانمان لەناوبردووە"
ترەمپ: بەم زووانە گەروی هۆرمز دەکەینە شوێنێکی سەلامەت
دوێنی شەو چی روویدا؟
کوردستان و بەغدا شەوێکی سەختیان بەڕێکرد
سبەی یەکشەممە