فەلوجە

130 كەس بە “فاست فود” ژەهراوی بوون

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرمانگەی تەندروستیی ئەنبار بڵاویكردەوە، 130 كەس لە هەردوو شاری فەلوجە و عامرییەی سمود تووشی ژەهراویبوون هاتوون، دوای ئەوەی لە خواردنگەیەك بە نای ڤایكینگ بێرگەر نانیان خواردووە.

تەندروستیی ئەنبار شەوی رابردوو رایگەیاند، 130 حاڵەتی ژەهرایبوون داخلی نەخۆشخانەكانی فەلوجە و ئەنبار بوون، پێشبینییش دەكەن ژمارەكە زیاتر بێت.

بەپێی سەرچاوەكە كە راگەیاندراوەكەیان دەست 964 كەوتووە، ئەو هاوڵاتییانە لە یەكێك لەو خواردنگانەی خواردنی خێرا “فاست فود” دەفرۆشن بە ناوی ڤایكینگ بێرگەر نانیان خواردووە و تووشی ژەهراویبوون هاتوون.

تەندروستیی ئەنبار دەڵێت، زۆربەی تووشبووان چارەسەریان وەرگرتووە و رۆیشتوونەتەوە ماڵەوە، بەڵام هێشتا 41 حاڵەت لە ژێر چاودێریی ماون لە نەخۆشخانەكانی فەلوجەی فێركاری، ژنان و منداڵان و عامرییەی گشتی.

هاوكات بەشی چاودێریی تەندروستیی فەلوجە رایگەیاند، خواردنگەكە داخراوە و هۆكاری ژەهراویبوونی هاوڵاتیانی شارەكە بۆ ئەو گۆشتە دەگەڕێتەوە، كە خواردنگەكە بەكاری هێناوە، بۆیە دەست بەسەر هەموو خواردەمەنییەكانی ناو خواردنگەكەشدا گیراوە و براوە بۆ پشكنین.

بەدەیان كەس لە فەلوجە ژەهراوی بوون و رەوانەی فریاكەوتن...

بەدەیان كەس لە فەلوجە ژەهراوی بوون و رەوانەی فریاكەوتن كران