6 ناحیه و 2 قه‌زاى گرتووه‌ته‌وه
له دهۆك هه‌ڵمه‌ته‌كانى شوشتنه‌وه‌ى مه‌ڕو ماڵات و قه‌ڵاچۆكردنى مێش و مه‌گه‌ز ئه‌نجامدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگاى دهۆك دوو هه‌ڵمه‌تى جیاواز له شوێنى جیاواز ئه‌نجامده‌درێن، یه‌كه‌میان بۆ شوشتنه‌وه‌ى مه‌ڕ و ماڵاته له دژى نه‌خۆشی تاى خوێنبه‌ربوون، دووه‌میشیان بۆ قه‌ڵاچۆكردنى مێش و مه‌گه‌زه، كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ڤێتێرنه‌رى دهۆك بڵاویكرده‌وه هه‌ڵمه‌تێكی شووشتنى مه‌ڕو ماڵات به فراوانى ده‌ستپێكردووه، بۆ بەره‌نگاربوونه‌وه‌ى نەخوشی تای خوێنبەربون كه توشی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌بێت.
بنكه‌كانى ڤێتێرنەری له ناحیه‌كانى قەسرۆک، گردەسێن، زاویتە و قه‌زاى ئاكرێ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان جێبه‌جێ كردووه، كه جگه له شوشتنه‌وه‌ى مه‌ڕ و مەڵات، كارى رشاندنى گه‌وره‌كان و ده‌رزى لێدانیشیان بۆ به‌شێك له ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجام داوه.
ناوه‌ندى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش و ناحیه‌كانى ده‌روبه‌ریش به مێش و مه‌گه‌ز ته‌ندراون كه ساڵانه له‌م وه‌رزه‌دا ده‌رده‌كه‌ون.
تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش هەڵمەتێکی فراوانى رشاندنیان لە سەنتەری قەزا و هەرسێ ناحیەكانی رۆڤیا، کەلەک و دارەتوو بە گوندەکانیشەوە ده‌ستپێكردووه.
ته‌ندروستى ده‌ڵێت، هەڵمەتەکە ماوەی 15 رۆژ دەخایەنێت و دواى بانگى مه‌غریب ده‌ستپێدەکات، ئامانج لێی لەناوبردن و کەمکردنەوەی پێشکە و میچش و مه‌گه‌زه کە لەم وەرزە زۆر دەبێت و جگە لە بێزارکردن دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی.
ئاگادار خاوەن هه‌نگه‌كانیشیان كردووه‌ته‌وه، مێشەکانیان جوان داپۆشن بۆ ئەوەی به‌هۆى راشاندنه‌كه‌وه زەرەرمەند نەبن.