پزیشکە بەناوبانگەکەی هەورامان رێزى لێندرا
د. تاهیر هه‌ورامى: مه‌رج نییه هه‌موو كارێكی پزیشكى به پاره بكرێت
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە مەراسیمێکدا رێز لە هه‌وڵ و ماندووبوونی چەندین ساڵەی دکتۆر تاهیر هەورامی گیرا، کە نزیکەی 35 ساڵە بێ بەرانبەر خەڵکی ناوچەکە دەبینێت و چارەسەریان بۆ دەنووسێت.
مه‌راسیمه‌كه، لە شارەدێی تەوێڵەى سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه و لەناو باخەکەی خۆیدا لەلایەن مەڵبەندی رۆشنبیری هەورامان و کەسایەتیەکانی هەورامانەوە به‌ڕێوه‌چوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی دڵخۆشبوو بە بەشداریکردنى لەم مەراسیمه كه به مه‌راسیمێكی وه‌فادارى پێناسه‌ى كرد و به 964ـى راگه‌یاند “ئەگەر چی دکتۆر خانەنشینە بەڵام دانەبڕاوە لە کایەی پزیشکی و لە چەندین نەخۆشخانە و زانکۆ بەردەوامە لە خزمەت و هەموو هەینیەکیش لە هەورامان بێ بەرانبەر نەخۆش دەبینێت و چارەسەریان بۆ دەنووسێت”.
سەبارەت بە رێزلێنانه‌كه‌شی، دکتۆر تاهیر هەورامی بە 964ـى وت “زۆر دڵخۆشم کە پێزانینێک هەیە بۆ ئەو ئەرک و ماندوو بوونەی لە رابردوودا هەمبووە، و هەتا مابم بەردەوام دەبم لەسەر ئەو کارەی کە لە رابردوودا کردوومە بۆ خزمەتی خەڵک”.
دکتۆر تاهیر عەبدوڵڵا هەورامی، خەڵکی شارەدێی تەوێڵەیە و پێشووتر وەزیری تەندروستی هەرێم بووە، لە ساڵی 1991ـەوە هەموو کۆتایی هەفتەیەک دەگەڕێتەوە تەوێڵە و نەخۆشی ناوچەکە دەبینێت و چارەسەریان بۆ دەنووسێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن