جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:

“سێ ساڵە بە ئاڵای کوردستانەوە لەسەر قەڵای کەرکوک ئاگر دەکەینەوە”

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سێ ساڵە بە ئاڵای کوردستانەوە لە سەر قەڵای کەرکوک ئاگری نەورۆز دەکەنەوە و ئاهەنگ دەگێڕن.

لەکاتی بەشداریکردنی لە یادی راپەڕین و ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکوک، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یادی راپەڕینە لە کەرکوک کە وەک دواین خاڵی کوردستان لە ساڵی 1991 رزگار کرا و بەوبۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی کوردستان و خەڵکی کەرکوک دەکەین، لەگەڵ ئەوەشدا، نەورۆز و سەرساڵی کوردییە کە بەلای ئێمەوە بۆنەیەکی گرنگ و یەکجار پیرۆزە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی گەڕاونەتەوە کەرکوک، بە ئاڵای کوردستانەوە گەڕاونەتەوە و ئەوە سێ ساڵە لەسەر قەڵای کەرکوک ئاگر دەکەنەوە و ئاهەنگ دەگێڕن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئەمڕۆ لە سێ شوێنی جیاواز ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە

ئەمڕۆ لە سێ شوێنی جیاواز ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە

لە مامەیارەوە یەکەم ئاگری نەورۆز کرایەوە

لە مامەیارەوە یەکەم ئاگری نەورۆز کرایەوە