358 دۆلار سزادرا

دادگای سوید هاوڕێکەی سەلوان مۆمیکای سزادا

964+

ژووری هەواڵ

دوای پێنج رۆژ لە کوشتنی سەلوان مۆمیکا، ئەو پەنابەرە عێراقییەی لە سوێد قورئانی سووتاند، لە بڕیارێکدا دادگای ئەو وڵاتە “سەلوان نەجم”ی هاوڕێی مۆمیکای لەسەر هەمان تۆمەت سزادا.

دادگای سوید، بە تاوانی بڵاوکردنەوەی رق و کینە و سووتاندنی کۆپییەکی قورئان بە ئاشکرا، بەبڕی چوار هەزار کرۆنی سویدی، کە بەرامبەرە بە “358” دۆلاری ئەمریکی، سزای بەسەر “سەلوان نەجم”، هاوڕێی “سەلوان مۆمیکا”دا سەپاند.

نەجم و مۆمیکا، لە ساڵی 2023دا بە هاوبەشی هەستان بە سووتاندنی کۆپییەکی قورئان، بریار بوو لە هەمان دۆسیەدا هەردووکیان دادگایی بکرێن، بەڵام مۆمیکا هەفتەی رابردوو لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکێکی باشووری ستۆکهۆڵم، کوژرا و تا ئێستا بکوژانی نەدۆزراونەتەوە.

پاش رووداوەکە دەسەڵاتدارانی سوێد پێنج کەسیان دەستگیرکرد و دوای ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان دەستنەکەوت، کە ئاماژە بە تێوەگلانیان لە تاوانەکەدا بکات، ئازادیان کردن.

دوای کوژرانی مۆمیکا، سەلوان نەجمی هاوڕێی گوتبووی:”پاش مۆمیکا نۆبەی منە”.

ئۆلف کریستەرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوێد رایگەیاند، رەنگە دەوڵەتێکی بیانی لە پشت کوشتنی مۆمیکاوە بووبێت.

دادگای ستۆکهۆڵم ئاماژەی بەوەش کردووە، سوێد مافێکی فراوانی هەیە بۆ ئازادی رادەربڕین، رەنگە ئەمەش هەندێجار تووڕەیی لای پەیڕەوکەرانی ئاینەکان لێبکەوێتەوە، بەڵام ئەوەشیان خستووتەڕوو کە نەجم و مۆمیکا سنووریان تێپەڕاندووە.

قەرەباڵغی چوارڕیانی سەرچنار و بەردەم بینای دادگای سلێ...

قەرەباڵغی چوارڕیانی سەرچنار و بەردەم بینای دادگای سلێمانی چارەسەر دەکرێت