تابلۆیەک کە ناوی ناحییەی عەربەتی لەسەر نووسەراوە لە سەرەتای چوونە ناو عەربەت - وێنە: 964
بچنە مەڵبەندی ئیشکگری
بۆ دروستکردنی ناسنامە؛ پیشەوەرانی عەربەت دوو رۆژیان بۆ دیاری کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
لە شارۆچکەی عەربەت دوو رۆژ بۆ پیشەوەران دیاری کرا، تا بچن ناسنامەی پیشەیی کار دروست بکەن، لەوێ پشکنینی خوێن دەکرێ، کاتێک لیژنەکانی تەندروستی دەچنە بۆ لای خاوەن کارەکان داوای ئەو ناسنامەیان لێ دەکەن.
دەبێت ئەو کەسانەی ناسنامەیان نییە، بچنە مەڵبەندی ئیشکگری عەربەتی خواروو لە گەڕەکی شەهیدانی ناحیەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29.1.2025، دکتۆر وریا حەسەن، بەڕێوەبەری مەڵبەندی ئیشکگری عەربەتی خواروو بە 964ی وت، سەرجەم پیشەوەرانی عەربەت و دەوروبەری، دەتوانن تەنیا رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە بۆ دەرکردنی ناسنامەی تەندروستی سەردانیان بکەن.
پیشەوەران لە چێشتخانە، مارکێت، سەوزە و میوە، فرۆشگاکان دەتوانن تەنیا لە دوو رۆژەدا بچن بۆ مەڵبەندەکەیان، جگە لەو دوو رۆژە لیژنەی تەندروستی دانانیشن تا پشکنین بکەن و بتانکەن بە خاوەنی ناسنامەی تەندروستی.